فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی زیندانێک لە زیندانی کرماشان
سێشەممە ۱۱-۰۹-۱۴۰۴   |  02-12-2025

بە پێی زانیاریەکان نادر (شێردڵ) جامەشوورانی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان، دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ بەندکران، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان (دیزڵئاوا) گیانی لە دەست دا. بەرپرسانی زیندان وتوویانە ئەم بەندکراوە بە هۆی جەڵدەوە گیانی لە دەست داوە، بەڵام بنەماڵەکەی ئەو قسانە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن مەرگەکەی گوناماوییە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاو بونەتەوە، بنەماڵەی ئەم بەندکراوە ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤ بۆ پزیشکیی دادی کرماشان بانگهێشت کراون و لەوێ پێیان ڕاگەیەنراوە کە کوڕەکەیان لە زینداندا جەڵدە لێداوە و گیانی لە دەست داوە.