گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ”نۆسرەت ئاباد”ی زاهدان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022
ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەممە، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی شاری ”نۆسرەت ئاباد”ی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بە ناوی ”لۆقمان ناروویی” لە کاتی شوفیریدا و لە نێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا، درایەبەر دەسڕێژی گولەی هێزەکانی پۆلیسی ئەو شارە بریندار بوو و گیانی لە دەستدا.