گیانلەدەستدانی ١٣ هاووڵاتیی بە ڕووداوی هاتووچۆ لە مێکزیک
دوشەممە ۲۵-۰۲-۱۴۰۲   |  15-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گوڵان، لە ئەنجامی ڕووداویکی هاتووچۆ لە وڵاتی مێکزیک، ١٣ ئەندامی بنەمەڵەیەک گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی مێکزیک لەمبارەوە ڕایگەیاندووە: بەهۆی پێکدادانی پاسێک و بارهەڵگرێک لەسەر هێڵی خێرای “ساراگۆسا و هیداگلۆ” لەباکووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ١٣ کەس گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.