گیانلەدەستدانی ١٥ هاووڵاتیی بەهۆی هەستانی لافاو لە پاکستان
یەکشەممە ۲۶-۰۱-۱۴۰۳   |  14-04-2024
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی هەستانی لافاو لە دوو ویلایەتی بلوشستان و پەنجابی پاکستان، لانیکەم ١٥ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی خاکەلێوە، ده‌سه‌ڵاتدارانی پاكستان بڵاویان كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و زریان و لافاوه‌ی هه‌ر دوو ویلایەتی بلوشستان و پنجابی له باشووری خۆرئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته لانیكه‌م ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. هەروەها ڕاشیانگەیاندووە، چه‌ندین خانوو و شوێنی گشتی ڕووخاون و بە دەیان هەووڵاتیی ماڵه‌كانیان به‌ره‌و شوێنی دیكه به‌جێهێشتووه. جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠٢٢، به‌هۆی لافاوه‌كانی پاكستان هەزار و ٧٣٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابوو و زیانێكی گه‌وره‌یش به‌ر ژێرخانی ئابووری ئه‌و وڵاته كه‌وتبوو.