گیانلەدەستدانی ١٨٢ کەس بەهۆی پەتای کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو
هەینی ۲۹-۱۱-۱۴۰۰   |  18-02-2022
بە پێ ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٨٢کەس بە هۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٧ هەزار کەسیش تووشی ئەو پەتایە بوونە.
هەر بەپێی ئەو ئامارە، لە کۆی ئەو ١٧هەزار کەسە، ٢هەزار و ٣٤٢ کەس هەنووکە لە نەخۆشخانەدان و لەو ڕێژەیە، ٧٦٠ کەس لە ژێر چاوەدێری چڕدان.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران هەروەها ڕایگەیاند، لە کاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆناوە هەتا ئێستا ١٣٤ هەزار و ٤٢٠ کەس بە هۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە و ٦ میلیون و ٤٠٢ هەزار و ٨٢١ کەسیش تووشی ئەو پەتایە بوونە.
شایانی باسە کادری دەرمانی و بەرپرسانی نەخۆشخانەکان ئەم ئامارانە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن ئاماری واقیعی ٣ تا ٤ بەرابەری ئاماری وەزارەتی تەندروستییە