گیانلەدەستدانی ٣ کرێکاری دامداری لە ئەردەبیل
چوارشەممە ۱۰-۰۳-۱۴۰۲   |  31-05-2023
رۆژی سێشەممە ٩ی جۆزەردان سێ کرێکاری دامداریەک لە ئاوایی گیلاندە لە ئۆستانی ئەردەبیل لە کاتی کار کردندا بە هۆی نەبوونی ئەمنییەتی پیشەیی شوێنی کار کەوتنە ناو چاڵێکەوە و گیانیان لەدەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان دوای دەرهێنانی تەرمی بێ گیانی ئەم کرێکارانە دەرکەوتووە کە هەر سێی ئەم کرێکارانە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
پیویستە بووترێ کە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناوی ئەم کرێکارانە نەزانراوە.