بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی شەپۆلێکی سەرما و بەفربارینەوە، لانیکەم ٨٩ هاووڵاتیی لە ئامریکا گیانیان لەدەست داوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاکانی ئامریکا، نزیكه‌ی ٢٥ كه‌س له ویلایه‌تی تینیسی و ١٦ كه‌سیش له ویلایه‌تی ئۆریگۆن به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان له ویلایه‌ته‌كانی ئیلینۆی، پێنسیلڤانیا، می سی سی پی، واشنیگتۆن، كنتاكی، ویسكونسن، نیویۆرك و نیوجێرسی تۆماركراوه. ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله سه‌خته‌ی به‌فر بارین و سه‌رما له ویلایه‌تی ئۆریگۆن باری نائاسایی راگه‌یه‌ندراوه، كه بووه‌ته هۆی بڕینی كاره‌با له‌سه‌ر ٤٥ هه‌زار كه‌س. شه‌پۆلی ئه‌و سه‌رمایه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئامریكای گرتووه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی په‌كخستنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كان و داخستنی پرد و خزمه‌تگوزارییه‌كانی قەتار و بارهه‌ڵگره‌كان. به‌هه‌مان شێوه دۆخه‌كه گه‌یشتووه‌ته ئاستی پرته‌قاڵی كه دۆخێكی مه‌ترسیداره و چاوه‌ڕوانی مه‌ترسی لێ ده‌كرێت له كاتی به‌رده‌وامبوونی.