فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی چوار کرێکاری مەعەدەنی زۆغاڵ سەنگ لە وڵاتی پاکستان
یەکشەممە ۱۷-۱۱-۱۴۰۰   |  06-02-2022

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی فێوریە بەهۆی تەقینەوەی گازی مێتان و داڕمانی یەکێک لە مەعدەنەکانی زۆغاڵی سەنگ لە ناوچەی سەرە غورگی سەر بە شاری کویتە لە وڵاتی پاکستان، چوار کرێکار گیانیان لەدەستدا و شەش کرێکاریش ڕزگار کران.

عەبدوالغەنی بەرپرسی ئیدارەی بەڕێوەبەری ڕووداوە سروشتیەکان ڕایگەیاندووە، ئەو مەعدەنەی کە ئەو کرێکارانە تێیدا کاریان کردووە، ە شیوەی نایاسایی کار دەکات و دوای ئەو ڕووداوەش هیچ خاوەنکار و گرێبەسەتێکی پەیوەندیدار بەو مەعدەنەوە دەستمان نەکەوتووە و کرێکارانیش هیچیان لەو بارەوە پێمان نەگوتووە.