گیانلەدەستدانی ژنە پەرەستارێک لە شاری سەقز بە شیوەیەکی گوماناویی
چوارشەممە ۱۸-۱۲-۱۴۰۰   |  09-03-2022
شەوی دووشەممە ١٦ی ڕەشەممە، دوای ئاگادارکردنەوەی رێکخرای فریاکەوتنی خێرای شاری سەقز، دەرکەوت ژنە پەرەستارێکی سەقزی بەناوی ”فەوزیە ئەمینی”بە شیوەیەکی گوماناویی گیانی لەدەستداوە. بە پێی زانیارییەکان، هاوسەری ”فەوزیە ئەمینی” بە رێکخرای فریاکەوتنی خێرای ئەو شارەی وتووە، هاوژینەکەم خۆی کوشتووە، بەڵام داوی لێکۆڵینەوەی ئەو رێکخراوە دەرکەوتووە ناوبراو بە هۆی لێدان و کوتانەوە چەندین جێگەی جەستەی شین بوەتەوە و دمووچاویشی لە چەندین لاوە بریندار بووە.