بەهۆی ڕەچاو نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، کرێکارێک لە کاتی کار کردن لەسەر بینایەک لە شاری تاران، کەوتەخوارەوە و گیانی لە دەستدا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی ڕەزبەر، کرێکارێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی “سدیق شانازی” و خەڵکی ئاوایی “چاپان” سەر بە شاری سەقز ، لە باڵەخانەیکی چەن قات لە تاران ، بە هۆی نەبوونی ڕێکارەکانی پاراستنی سەلامەتی و ئیمەنی کار لە کاتی کار کردندا، کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە نەبوونی چاوەدێری بەرپرسان لە سەر شێوەی کار و دۆخی ئەمنی کار، هەروەها کەمتەر خەمی خاوەن کارەکان هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی کار لە ئێرانن و ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەیکە ئێران لە بواری ئەمنیەتی کار لە جیهاندا لە پلەی ١٠٢ بێت و ببێتە وڵاتێکی زۆر نائەمن و نەپارێزراو بۆ کرێکاران سەرەرای ئەو بارودۆخە بۆ کرێکاران ، یاسای دژە کرێکار و پشتگیری بەرپرسان لە خاوەن کاران بووەتە هۆی ئەوەیکە کرێکاران مافی هیچ جۆرە نارەزایی دەربڕینێکیان سەبارەت بە نەبوونی ئەمنیەتی کار نەبێت