فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی ورمێ بەهۆی نەبوونی ئەمنییەت لە شوێنی کار
پێنجشەممە ۳۱-۰۱-۱۴۰۲   |  20-04-2023

کرێکاریێکی بیناسازیی خەڵکی ورمێ لە کاتی کارکردن و بەهۆی نەبوونی ئەمنییەت لە شوێنی کارەکەی، گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خاکەلێوە، کرێکارێکی بیناسازیی بە ناوی فەرەیدوون میرزایی، خەڵکی گوندی “سیلوانا”ی سەر بە شاری ورمێ، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی و لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا.

بە پێی ئامارەکان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا (٢٠٢٢) لانیکەم ۵۵ کرێکار لە شار و ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست داوە.