گیانلەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەبا لە سەقز
دوشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۲   |  06-11-2023
کرێکارێکی لاوی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “سیروان باژیانی”، بەهۆی ڕەچاونەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار و ڕووداوی شوێنی کار، لەو شارە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی سیروان باژیانی، بەهۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار، تووشی بەرق گرتوویی هات و لە ئەنجامیدا گیانی لەدەستدا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دانانی و هەڵواسینی پەردەی ماڵان لە ماڵێک کە کاری تێدا دەکرد، کارەبا گرتوویەتی و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.