فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە داربەست
شەممە ۲۷-۰۵-۱۴۰۳   |  17-08-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گەلاوێژ، کرێکارێک بە ناوی “ناسر ڕاوەند” خەڵکی ئاوایی “داودان باینگانی” سەر بە پاوە، لە کاتی کارکردن بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە داربەست لە گەڕەکی چەورژی ئەمشارە گیانی لە دەستدا.
جێگای ئاماژەیە، پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و پارێزراو نەبوونی شوێنی کار، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران، لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەت و پارێزراوی شوێنی کارە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران ڕۆژانە بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە  پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.