گیانلەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی گازگرتوویی لە ورمێ
شەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۲   |  10-02-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی دابین نەکرانی ئەمنییەتی شوێنی کار و کەرستەی گەرمکەرەوە لە لایەن خاوەنکار، کرێکارێک بەهۆی گاز گرتوویی گیانی لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش ژەهراوی بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ١٩ی رێبەندان، کرێکارێک بە ناوی “هۆشەنگ راسق قزلباش” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی ماکۆکەندی سەر بە ورمێ ، بە هۆی گازگرتووییەوە لە ناوچەی پیشەسازی لە کۆمپانیایەکی ئیزوگام لە جادەی سەڵماس گیانی لەدەستدا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، دوو کرێکاری دیکەش لەگەڵ ناوبراو تووشی گازگرتوویی بوون و بارودۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.