
بە پێی ڕاپۆرژەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ کرێکارێک بە ناوی “بێهزاد کەریمی” خەڵکی ئاوایی پایگەلانی سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی تەقینەوەی تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر گیانی لە دەستداوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتی کارکردن لە سێ ڕای کولانی مەریوان لە دوکانێکی ئاپاراتی(پەنچەرچی) ڕوویداوە و هێزی تەقینەوەکە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ئەم کرێکارە.
شایانی باسە پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بە سەر شێوەی کار و دۆخی کرێکاران و نائەمنیی شوێنی کار ، لەولاشەوە کەمتەرخەمی خاوەنکاران لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کارە و ئەم بارودۆخە بووەتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران لە ساڵدا بە هۆی رووداوی شوێنی کار گیانیان لە دەست بدەن یا بریندار بن. هەر بۆیە وڵاتی ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە سەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٠٢دایە و بووەتە وڵاتێکی زۆر نائەمن بۆ کرێکاران.