گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار لە شاری سنە
سێشەممە ۰۸-۰۱-۱۴۰۲   |  28-03-2023
ڕۆژی دووشەممە ٧ی خاکەلێوە، حەمید موقیمی، تەمەن ٣٤ ساڵ و بیر هەڵکەن، لە کاتی هەڵکەندنی بیرێک بەهۆی نەبوونی پێداویستی پێویستی پاراستنی ئەمنییەت لە ئەنجامی ڕووداوێکدا گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کرێکارە کە خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو، بەهۆی داتەپینی ئەو بیرەی کە تێیدا کاری کردووە گیانی لە دەست داوە.
بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا، لانیکەم ٥٥ کرێکار لە شارە جیاوازەکانی کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لەدەست داوە و ١٦٣ کرێکاری دیکەش لە سەر کارەکانیان دەرکراون.