گیانلەدەستدانی کۆلبەرێکی تر لە سنووری نەوسوود
سێشەممە ۱۷-۰۵-۱۴۰۲   |  08-08-2023

دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ١٦ی گەلاوێژ، دوای چەندین کاتژمێر گەڕان، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی ئاسۆ کەریمی، ٣٩ ساڵە، خەڵکی گوندی (کۆمەرە) و دانیشتووی پاوە لە بەرزایەکانی گوندی «شۆشمێ» شاری نەوسوود دۆزرایەوە. ئاسۆ کەریمی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی گەلاوێژ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار و لە کاتێکدا بۆ ڕاکردن لە دەست ئەو هێزانە خۆی بە یەکێک لە باخەکانی نزیک گوندی شۆشمێ گەیاندووە، بەهۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە بەداخەوە گیانی لە دەست دا.