فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری بانە
دوشەممە ۲۳-۱۱-۱۴۰۲   |  12-02-2024

بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی بانە بە ناوی “سەیوان سەحیحی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سارداوی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی کوژرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەیوان سەحیحی خەڵکی گوندی «بلەکە» بووە و تەرمەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندان لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە. بەپشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان، لە ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا، لانیکەم ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ١١٦ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.