فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدانی گوماناوی ژنێکی سی ساڵ تەمەن لە شاری مەلەکشایی
هەینی ۱۳-۰۵-۱۴۰۲   |  04-08-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ، هاوژینی تاهیرە سادقی، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی شاری مەلەکشایی، پەیوەندی بە دایک و باوکی ئەم ژنە لاوە گرتووە و ئاگاداری کردووەنەتەوە کە کچەکەیان بە خواردنی حەب کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێناوە و کاتێک گەڕاوەتەوە ماڵێ، کچەکەیان گیانی لەدەست داوە و ناوبراو تەرمەکەی بینیوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە لاوە کە کاتژمێرێک پێش ئەم ڕووداوە لە ماڵی دایک و باوکی گەڕاوەتەوە ماڵی خۆیان، دوای مردنی شوێنەواری لێدان بە جەستە و بەتایبەت مل و شانییەوە دیار بووە و لەچکێک لە دەوری ملی بەسترابوو، هەروەها دەم و گوێشی خوێنی پێوە بووە. هەروەها ئەو هاووڵاتییە پێشتر ناکۆکیی لەگەڵ هاوژینەکەی و بنەماڵەی هاوژینەکەی هەبووە و لەژێر گوشاردا بووە، تەنانەت چەندین جار لەلایەن ئەوانەوە لێی دراوە. شایانی باسە کە بنەماڵەی تاهیرە هیچ سکاڵایەکیان لەسەر هاوژینی کچەکەیان تۆمار نەکردووە و ڕایانگەیاندووە چاوەڕێی وەڵامی کۆتاییی پزیشکی دادوەرین و دوای وەڵامی پزیشکی دادوەری سکاڵا تۆمار دەکەن.