گیانلەدەستدان و برینداربوونی ١٢ کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە کەنگان
شەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۳   |  14-09-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی خەرمانان، بەهۆی وەرگەڕانی پێژۆیەکی ٤٠٥ لە مێحوەری “عەسەلوویە_کەنگان”، ٩ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و ٣ کەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون.
بەوتەی ئێحسان ئیزەدپەنا، بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵەی خاچی سووری پارێزگای بووشێهر، ١١ کەس لە سەرنشینانی ئەم ماشێنە کەسانی بیانی بوون کە بە شێوەی نایاسایی هاتبوونە ناو وڵاتەوە.