گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٢٤ کۆڵبەر و سوختبەرلە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا
هەینی ۲۰-۱۲-۱۴۰۰   |  11-03-2022
بە پێی ئامارەکان، لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا، واتا لە شەممە ١٤ی ڕشەممە تا هەینی رێکەوتی ٢٠ی رەشەممە، ٢٤ کۆڵبەر و سوختبەر لە سنوورەکانی کوردستان و سیستان وبەلوچستاندا، گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون، کە لەو ڕێژەیە ٤ سوختبەرەکە بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیم گیانیان لەدەستداوە و ٢٠کۆڵبەریش لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوون.
شایانی باسە هۆکاری برینداربوونی ئەو٢٠ کۆڵبەرە بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیم و روداووی هاتووچۆ بووە.