فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٣ کرێکار، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار
پێنجشەممە ۲۱-۱۱-۱۴۰۰   |  10-02-2022

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی ڕێبەندان، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار، ٣ کرێکاری خەڵکی شارەکانی نەهبەندان، ئیسفەهان و زەنجان، بە هۆی ڕوداوی کارەوە گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
لە ڕوداوەکەی شاری نەهبەندان، کرێکارێکی خەڵکی شاری درح، بەهۆی کەوتنە ژێری شوفڵێکەوە، هەر دو قاچی قرتا و دەستبەجێ ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی ئاتەشدەست لەو شارە کرا، بەڵام بە هۆی وەرنەگرەتنی لەو ناوەندە دەرمانییە، بۆ ناوەندێکی دەرمانی لە شاری بیرجەند گوازرایەوە.
لە ڕوداوەکەی شاری ئیسفەهان دا، کرێکارێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی لە چەند شوینکی لەشی تووشی شکاوی بوو، و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شاره کرا.
له ڕوداوەکەی شاری زەنجانیشدا، کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی عەبدوڵڵا ڕوحی، کە ماوەیەک لەمەوبەر لەکاتی کار لە بینایەکی نیوەکارەدا لە بەرزایی بەربۆوە، گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە، لە ئێراندا بە هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار ساڵانە گیانلەدەستدان و بریندار بوونی کرێکاران لە سەر کارەکانیان ڕێژەیەکی بەرچاو تۆمار دەکات و هەروەها وڵاتی ئێران به هۆی نەبوونی ئیمەنی لە شوینی کار، لە پلەی ١٠٢ی وڵاتانی جیهان دایە