فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٤سەرنشینی ئۆتۆمبیلێک لەجادەی چالوس
هەینی ۲۰-۱۲-۱۴۰۰   |  11-03-2022

رۆژی پێنجشەممە ١٩ی رەشەممە، چوار سەرنشینی ئۆتۆمبیلێک کە دو کەسیان باوک و منداڵ بوون، بەهۆی داڕمانی بەردی کێوێک بەسەر ئۆتۆمبیلەکەیان، لە جادەی چالوس بۆ کەرەج گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون. باوک و منداڵەکە گیانیان لەدەستدا و ئەو دوو هاووڵاتیەی دیکەش بریندار بوون.
شایانی باسە جادەی چالوس یەکێک لە مەترسیدارترین جادەکانی ئێرانە کە ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاوو لە هاووڵاتییان بەهۆی ڕوداووی هاتووچۆ و ڕوداووەکانی لەو شێوەیە دەبنە قۆربانی.