فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٦١٧ کرێکار لە ماوەی ١٠مانگی ڕابردوودالە ئۆستانی ئەردەبێڵ
پێنجشەممە ۱۲-۱۲-۱۴۰۰   |  03-03-2022

بەرپرسی ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی ئۆستانی ئەردەبێل ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا ٦١٧ کرێکار لە ئۆستانی ئەردەبێڵ بوونەتە قۆربانی ڕوداووی شوینی کار، کە لەو ڕێژەیە ٢٠ کەس لەوانە کە کرێکارێکی ژن و ١٩ کرێکای پیاو گیانیان لەدەستداوە.

شایانی باسە بەشێکی زۆر لە ڕوداوووە کرێکارییەکان لە ئێران، بۆ نەبوونی ئیمکاناتی ئیمەنی پێویست لە شوینی کار بۆ ئەوە هەڵدەگەڕێتەوە کە نە خاوەنکار و نە دەوڵەتیش هیچ بایەخێک بە دابین کردنی ئیمکاناتی ئیمەنی بۆ شوینی کار نادەن.