گیانلەدەستدان و برینداربوونی چوار کرێکاری “دەکەڵ بەند” لە کوردکۆی
چوارشەممە ۱۵-۰۱-۱۴۰۳   |  03-04-2024

رۆژی سێشەممە ١٤ی خاکەلێوە چوار کەس لە کرێکارانی پەیمانکاریی لە شیرکەتی گواستنەوەی بەرقی ئۆستانی مازەندەران لە کاتی کۆکردنەوەی دەکەڵە کۆنەکان بە هۆی شکانی یەکێک لە دەکەڵەکان لە ناوەڕاستەوە، دەکەونە خوارەوە کە یەکیک لەو کرێکارانە بە ناوی «مۆحەمەد ئەمیرخانلو» پیش گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن گیانی لەدەست دەدات و سێ کرێکارە بریندارەکەی دیکەش دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی ئەمیر ئەلممۆئمنین لە کوردکۆی.