لە ماوەی ڕۆژانی یەکشەممە و دوشەممە11و 12ڕێبەندان، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوینی کار 7 کرێکار لەوانە یەک پاکبان لە شارەکانی ئیسفەهان، زەنجان، تەبرێز و شیراز لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.
لەو ڕوداوانەدا دو کرێکار گیانیان لەدەستداوە و پێنچ کرێکار بریندابوون.
لە ڕوداوەکەی زەنجاندا کرێکارێک بە ناوی ئیبراهیم موحەمەدی، تەمەن 25ساڵ بەهۆی تەزووی کارباوە گیانی لەدەستداوە و کرێکارێکی دیکەش برینداربووە.
لە ڕوداوەکەی ئیسفەهاندا پاکبانێک لە نێو فڕۆکەخانەدا، حەوشەی فڕۆکەخانەکەی پاک کردۆتەوە کە بەر ماشینێک کەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ئەو کرێکارە دوابەدوای ڕوداوەکە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئیسفەهان گۆزراوەتەوە کە دوای ماویەک لە ژێر چاودێری چڕی پزیشکی توانیویە هۆشیاری بەدەست بێنێتەوە.
شایانی باسە بەڕێوەبەری پزیشکی قانونی پارێزگای ئیسفەهان ڕایگەیاندووە، لە پارێزگای ئیسفەهاندا لە ماوەی 9مانگی ئەوەڵی ئەمساڵدا 100 کرێکار گیانیان لەدەستداوە و 2000 کرێکاریش بریندار بوون.
لە ڕوداوەکەی تەبرێزدا سێ کرێکار بە هۆی ئاگر تێبەربوون لە نیروگایەکی گەرمایی بریندار بوونە و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تەبرێز کراون.
شایانی باسە دوابەدوای ئەو ڕوداوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەو شوێنە ئامادە بوونە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنتروڵ بکەن.
لە ڕوداوەکەی شیرازدا، کە لە ڕۆژی سێشەممە 12ی ڕێبەندان ڕوویدا، کرێکارێکی خەڵکی گوندی سەڵوات ئاوای سەر بە شاری سنە بە ناوی بێهزاد سەڵواتی، تەمەن 40ساڵ، بە هۆی ڕووداوی شوینی کارەوە گیانی لە دەستداوە.
جێگای سەرنجە لە ئێراندا بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوینی کار ساڵانە گیانلەدەستدان و بریندار بوونی کرێکاران لە سەر کارەکانیان ڕێژەیەکی بەرچاو تۆمار دەکات و هەروەها وڵاتی ئێران به هۆی نەبوونی ئیمەنی شوینی کار، لە پلەی 102ی وڵاتانی جیهان دایە.