بە هۆی ڕودوای پێکدادانی دو ماشین لە جۆری سەمەند و پراید،کە لەو ڕوداوەدا سەمەندەکە کەوتۆتە نێوە دۆڵێکەوە، کۆڵبەرێک بە ناوی لۆقمان عەبدوڵاهی گیانی لەدەستداوە و براکەی ناوبراو بە نێوی مۆختار عەبدوڵاهی بەسەختی بریندار بووە.
ئەم دو کۆڵبەرە خەڵکی گوندی تاوگوزی سەر بە شاری جوانڕۆن.
هاوکات لە ڕودواێکی دیکەدا کۆڵبەرێک بە نێوی چیاکۆ کەریمی، خەڵکی سەوڵاوا، لە لایەن پاسەوانە سنوریەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شوێنیک بە ناوی کەمرئاو تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.
بە وتی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزئانە لە بۆسەیەکدا و بەبێ ئاگاداری پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە.
ناوبراو فیشەک بەر زکی کەوتوە و هەنووکە لە نەخۆشخانە چەمرانی سەوڵاوا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.
شایانی باسە پاسەوانە سنوریەکان کە کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامی بە بیانووی هاوردنی شتومەکی قاچاح بڕیاری تەقەکردن بە سەر کۆڵبەرانیان پێی دەدرێت، بە بێ ئەوەی ژیان و ماڵ و حاڵی ئەو کۆڵبەرانە لە بەرچاو بگرن، ڕاستەوخۆ بە ئامانجی کوشتن تەقایان لێ دەکەن. لە کاتێکدا کە گەورەترین قاچاخچییەکان کەسانی سەر به سوپای پاسدارانن.
جێی ئاماژەیە، کۆڵبەران بۆ دەستەبەرکردنی بژیوی ژیانیان ناچارن ڕوو لە دیاردەی کۆڵبەری بکەن، کە تووشی سەرما، بەفر و بەستەڵەک و ئاوا کارەساتگەلێکیش دەبن.