گیانی سوعدا و کۆرپەکەی لە مەترسیدایە
دوشەممە ۰۲-۰۳-۱۴۰۱   |  23-05-2022
لە حالێکدا کە کۆرپەکەی سوعدا خەدیرزادە دەچێتە نێو هەفتەی سی و هەشتەم و تا چەند ڕۆژی تر لە دایک دەبێ،بە پێچەوانەی قەولی بەرپرسانی زیندان کە ئەگەر کۆتایی بە مانگرتن لە خواردنەکەی بێنی دەینێرن بۆ مەرەخسی،بەلام ئەم بەندکراوە سیاسیە هێشتاش بە شێوەی نایاسایی لە زیندان دایە و تەندروستی خۆی و مندالەکەی لە مەترسیدایە و دەبێ بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان.
شایانی باسە کە؛ دوای پشکنینی دوکتور دەرکەوتوە هەردوو گورچیلەکانی چڵکیان کردوەو نەخۆشی دڵی هەیە و دەبێت دوای لە دایک بوونی مندالەکەی دەس بەجێ فەقەراتی عەمەلیاتی بۆ بکرێ .