گیانی لەدەستدانی کۆڵبەرێکی ژن پاش بریندارکرانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە نەخۆشخانەی کرماشان
یەکشەممە ۰۴-۰۹-۱۴۰۳   |  24-11-2024
ڕۆژی هەینی ٢ی سەرماوەز، پرشنگ قوباد زاهیری، کۆلبەر خەڵکی هانە گەرمەڵە سەر بە ناوچەی نەوسوودی شاری پاوە، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە ئەنجامی بەرکەوتنی گوللەی هێزە چەکدراەکانی ڕژیم، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، لە نزیک ناوچەی سنووریی هانە گەرمەڵە لە پشتەوە تەقەیان لە پرشنگ قوباد زاهیری کردووە. سایانی باسە، ئیدریس قوباد زاهیری باوکی پرشەنگ و هەروەها برای ئەم کۆڵبەرە کوژراوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.