گیان بەختکردنی تازەلاوێکی ١٨ ساڵ لە شاری سنە
پێنجشەممە ۱۲-۰۸-۱۴۰۱   |  03-11-2022
موعمن زەند کەریمی کە ١٨ بەهار و چەند مانگ لە تەمەنی تێپەڕیبوو، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خەزەڵوەر، لە چوارڕێیانی گوڵشەنی شاری سنە، لە مەودای ٢ مەترییەوە کەوتە بەر تەقەی چەکی ساچمەیی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم کە بە هۆیەوە ناوبراو بە سەختی بریندار و تووشی خوێنبەربوونی هەناو بوو و گیانی لەدەستداوە.
بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵان، هێزە سەرکوتگەرەکان دوای بریندارکردنی موعمن، داویانەتە بەر کوتان و پێ لەقە و بە ئەنقەست چەند جار بە سەختی پێ لەقەیان لەسەری ناوبراو داوە.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی زەند کەریمی ڕاگەیاند : ” موعمن دۆخی تەندروستی بە ئاستێک خراپبووە کە تووشی خوێنبەربوونی هەناو بووە و لە کاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تەوحید و پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە”.