لاوێکی کورد خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای کرمانشا، بە ناوی محەممەد زارعی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی باقراوا (قەرچک) وەرامین بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی گیانی بەخت کرد.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان، محەممەد زارعی لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی بەختکرد.
تەرمی محەممەد زارعی دوای چەند ڕۆژ لە کوژرانی و لە کەشێکی بەتەواوەتی ئەمنیدا بە بنەماڵەکەی دراوەتەوە و لە گوندی دێبەنەی سەر بە سەنقەر شوێنی لەدایکبوونی، بەبێ بەڕێوەچوونی هیچ ڕێوڕەسمێک بەخاکسپێردراوە.
شایانی باسە کە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڕەشەی زۆریان لە بنەماڵەی زارعی کردووە کە نابێت کوژرانی کوڕەکەیان میدیایی بکەنەوە و لەگەڵ هیچ میدیایەکیشدا قسە بکەن”.