فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی لاوێکی خەلکی کرمانشا
چوارشەممە ۰۶-۰۷-۱۴۰۱   |  28-09-2022

لاوێکی کورد و خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای کرمانشا، بە ناوی عەلیڕەزا فەتحی، لە درێژەی ڕەوتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان، لە شاری قەزوێن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامیی گیانی لەدەستدا.
عەلیڕەزا فەتحی، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٣٠ی خەرمانان، لە درێژەی ڕەوتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی خەڵکی شاری قەزوێن لەسەر کوژرانی حکومەتیی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی گیانی بەخت کرد. ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلیڕەزا فەتحی بە چاودێریی چڕ و پڕی هێزە ئەمنییەکان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی کەمی بنەماڵەی ناوبراو لە شاری ئەلوەند و هەروەها لە ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی لە شاری سونقوڕ بەڕێوە چووە.