فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی لاوێک لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامی
شەممە ۱۹-۰۹-۱۴۰۱   |  10-12-2022

شادمان ئەحمەدی خەڵکی دێولان، شەوی پێنجشەممە، ١٧ی سەرماوەز، لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کوژرا. بەوتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، شادمان دوای ڕفاندنی بۆ کەڵانتەری دێولان گواسترابووەوە کە هەر لەوێ لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست دا.
شادمان ئەحمەدی، نیوەڕۆی پێنجشەممە، لە ماڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕفێندراو دوای چەند کاتژمێر لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزانەدا کوژرا.
شایانی باسە کە هێزە جینایەتکارەکانی ڕژیم دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی کوژرانی شادمان بە بنەماڵەکەی، گوشارییان خستووەتە سەریان کە تەرمی ناوبراو لە شەودا و بەبێ بەشداری خەڵک بنێژن.
دوای ئەم هەواڵە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی دێولان لەبەردەم ماڵی شادمان ئەحمەدی بەمەبەستی ڕێگریکردن لە ناشتنی تەرمی ناوبراو بە نهێنی و لە شەودا کۆبوونەوە.