گیان بەختکردنی مۆعەلێمیکی خەنەنشینکراو لە سەقز بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیمەوە
هەینی ۲۷-۰۸-۱۴۰۱   |  18-11-2022
شەوی پێنجشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەر، عەبدولڕەحمان بەختیاری، تەمەن ٦٦ ساڵ لە ڕێگای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کەوتە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم.
ئەم هاووڵاتییە کە خانەنشینی بەشی خزمەتی پەروەردە و ڕاهێنانی شاری سەقز (کارگوزاری قوتابخانەی ڕازی) بووە، لە شەقامی سەعدی ئەو شارە لە کاتی گەرانەوەی لە ڕێوڕەسمی مارەبڕینی یەکێک لە نزیکانی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە . بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتوون، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لە دوای گواستنەوەی تەرمی عەبدولرەحمان بەختیاری بۆ مزگەوتی “سەلاحەدینی ئەیوبی”، پەیکەری ناوبراویان ڕفاندووە و شەوانە ناشتوویانە.