گیان بەختکردنی هاووڵاتیەکی برینداری خەلکی بۆکان لە ورمێ
دوشەممە ۳۰-۰۸-۱۴۰۱   |  21-11-2022
سولەیمان شوکری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان کە ئێوارەی ڕۆژی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢۶ی خەزەڵوەر کەوتە بەر تەقەی هێزەکانی رژیم، پاش سێ ڕۆژ برینداربوون رۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەر لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ورمێ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی بەختکرد.
بەپێی زانیاریەکان؛ سولەیمان شوکری لە جادە حەسار لەلایەن هێز سەرکوتگەرەکانەوە تەقەی لێ کراوە و بریندار کرابوو. بڕیارە کاتژمێر ١١ی بەرلەنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە تەرمی ناوبراو بدرێتەوە بە بنەماڵەکەی.