فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی ٢ لاو لە شارەکانی مەهاباد و سنە
پێنجشەممە ۰۵-۰۸-۱۴۰۱   |  27-10-2022

لە خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی کوردستان کە ١٣ شاری گرتەوە، لانیکەم ٢ هاووڵاتی لە شارەکانی مەهاباد و سنە بە ناوەکانی ئیسماعیل مەولوودی و محەممەد شەریعەتی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەستداوە.
لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شەوی چوارشەممە، ٤ی خەزەڵوەر، لە شاری سنە، لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی محەممەد شەریعەتی لە کەمەربەندی ٢٥ی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم گیانی بەخت کرد. شایانی باسە کە محەممەد شەریعەتی تاقانە کوڕی بنەماڵەیەکی خەڵکی گوندی سیاناوی سەر بە شارۆچکەی موژژ بووە.

لە لایەکی دیکە و هاوکات، لە خۆپیشاندانەکانی شاری مەهاباد، ئیسماعیل مەولوودی تەمەن ٣٥ ساڵ ناسراو بە سمکۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە کانی رژیمی ئیسلامی گیانی بەخت کرد.

شەوی ڕابردوو تەرمی سمکۆ لەسەر شانی خەڵک بەوتنەوەی دروشمی “شەهید نامرێ” بۆ مزگەوت گوازراوەتەوە. رۆژی پێنجشەممە ٥ی خەزەلوەر ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ناوبراو کاتژمێر ٩ی بەیانی بە بەشداری هەزاران کەس لە خەلکی ئازادیخوازی مەهاباد بەرێوە چوو.