گیان بەختکردنی کچێکی لاوی خوێندکار لە ورمێ
شەممە ۱۴-۰۸-۱۴۰۱   |  05-11-2022
ڕۆژی دووشەممە ۹ی خەزەڵوەر، لە رەوتی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە شاری ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی، نەسیم سدقی کچی ٢٣ ساڵەی خەڵکی ساین قەڵا گیانی بەخت کرد، نەسیم سدقی بۆ تێپەڕاندنی خولێکی جوانکاری (آرایشگری) چووبووە ورمێ و بەشداری لە خۆپیشاندانەکاندا کردبوو.
جێی ئاماژەپە کە، بنەماڵەی نەسیم سدقی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لەژێر فشاردان بۆ ڕاگەیاندنی مردنی کچە گەنجەکەیان بەڕووداوی هاتۆچوو و هەروەها ڕێگەیان پێنەدراوە رێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی بۆ دابنێن.