فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان بەختکردنی کچە قوتابیەکی بەلووچ بە هۆی لێدانی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم
دوشەممە ۰۹-۰۸-۱۴۰۱   |  31-10-2022

ڕۆژی سێشەممە ٣ی خەزەڵوەر ، کچە قوتابییەکی پۆلی سێ ڕاهنەمایی لە ئیرانشار بە ناوی “پارمیس هەمنەوا” بەهۆی لێدان و کوتانی هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی گیانی لەدەست داوە.
هێزەکانی ڕژیم بەمەبەستی پشکنین دەچنە قوتابخانەی ” پەروین ئێعتسامی”ی ئەو شارە و لە کاتی پشکنینی کتێب و شتومەکی قوتابییاندا، وێنەی دڕاوی خومەینی لە کتێبەکانی “پارمیس”دا دەبینن و بەم هۆیەوە دەیدەنە بەر لێدان؛ بەهۆی لێدان و کوتان و توندوتیژی بەرامبەر ئەو کچە مێرمنداڵە، لووتی پڕ لە خوێن دەبێ و بەهۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی “ئێران” و ڕۆژی دواتر گیانی لەدەست دەدات.
هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم هەڕەشە لە بنەماڵەی پارمیس و موعەلیمان و قوتابیانی ئەو مەدرەسە دەکەن کە نابێت ئەم هەواڵە بلاو بکەنەوە ئەگینا تەرمەکەتان پێ نادەینەوە. هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر قوتابییانی قوتابخانەکان و بەهۆی توندتیژی نواندن بەرانبەر بەم قوتابییانە چەندین قوتابی گیانیان لەدەست داوە.