فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك لە بانه به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار
سێشەممە ۰۲-۰۸-۱۴۰۲   |  24-10-2023

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی بانه به‌ ناوی “جه‌ماڵ مه‌ولوودی” كه‌ یه‌ك مانگ له‌مەوبەر تووشی ڕووداوی كار ببوو، به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
مانگێك له‌مەوبەر كرێكارێكی خه‌ڵكی بانه به‌ ناوی “جه‌ماڵ مه‌ولوودی” له‌ كاتی كاركردن به‌ ده‌زگای باڵابه‌ر له‌ به‌رزایی بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ به هۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار دەکەوێتە خواره‌وه‌ و به‌سه‌ختی بریندار دەبێت. ناوبراو به‌ مه‌به‌ستی ورگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ته‌ورێز كرا و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه‌ بەداخەوە گیانی له‌ده‌ستدا.