سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار، سێ كرێكاری ئه‌فغانستانی له مه‌عده‌نی خاكی سه‌نعه‌تی ئه‌رده‌كان پاش كاره‌كه‌یان و له‌كاتی پشوودان بەهۆی ئاگر گرتنی كانێكسه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌و سێ كرێكاره پاش گه‌ڕانه‌وه له سه‌ركار و له‌كاتی پشوودان كانێكسه‌كه‌یان ئاگر ده‌گرێت و پێش گه‌یشتنی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له نێو گڕ و تینی ئاگره‌كه‌دا ده‌سووتێن و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لانیكه‌م ٧ كرێكار به‌هۆی گازگرتوویی و ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌ی توانه‌وه‌ی ئاسن له هه‌رسین و گه‌رمساری سیمنان گیانیان له‌ده‌ست داوه. نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ كرێكاران هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وی ڕێژه‌ی قۆربانیانی ڕووداوی كاره له ئێران.