ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی ڕێبه‌ندان، ٦ سووتەمەنیبەری به‌لووچ له ئیرانشار و سەراوان به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسدارانی ڕژیم و رووداوی هات وچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران له نزیك “هوراپ” و ئیرانشار، ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی سووتەمەنیبەران كردووه و به‌هۆیه‌وه دوو ئۆتۆمبێل ئاگریان گرتووه و پێنج سه‌رنشینی هه‌ر دوو ماشێنەکە سووتاون و گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، كاتێك خه‌ڵك له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌گرن، له هه‌نارده‌كردنی هێزه‌كانیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه خۆدبوێرن. له ڕووداوێکی تردا ئۆتۆمبێلی سووتەمەنیبەریک له سه‌راوان بۆ خاش تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بێت و به‌هۆیه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاگر ده‌گرێت و سه‌رنشینه‌كه‌ی به‌ناوی “ئه‌مانۆڵڵا به‌راهوویی” گیانی له‌ده‌ست ئه‌دات.