فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدست دانی کۆڵبەرێک لەکاتی بار خاڵی کردن لە سنووری پێنجوێن
شەممە ۰۴-۱۲-۱۴۰۳   |  22-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ڕۆژی  هەینی ٣ی ڕەشەممە، کۆڵبەرێک بە ناوی “سەعدی خادمی” تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “حاجی عەبدول”ی سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز، لە سنووری سریستانی سەر بە “پێنجوێن” لە هەرێمی کوردستان لە کاتی خاڵی کردنی باری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر گیانی لە دەستداوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لە کاتی خاڵی کردنی بار لە سەر بارهەڵگرەکەوە بەربووەتەوە و هاوکات بارهەڵگرەکە بە سەریدا ڕۆیشتووە و گیانی لە دەستداوە.