گیان لەدەستدانی ئیسماعیل کەریمی چالاکی ژینگەپارێزی بەهۆی قورسی برینکانیەوە
پێنجشەممە ۰۴-۰۵-۱۴۰۳   |  25-07-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی گەلاوێژ، ئیسماعیل کەریمی چالاکی ژینگە پارێز و خەڵکی کامیاران، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان گیانی لە دەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسماعیل کەریمی دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە لەوڕگەکانی “کانیشە” تووشی سووتانی ٨٠ لە سەدی جەستەی هاتبوو و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی کەوسەری سنە کرابوو و پاشان بۆ نەخۆشخانەیەکی کرماشان ڕاگوێزرابوو کە بە هۆی سەختی برینەکانییەوە ڕۆژی چوارشەممە گیانی لە دەستداوە.