فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ئەو لاوە ئیلامییەی خۆی سووتاندبوو
سێشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۱   |  02-08-2022

جەمیل وەلی بەیگی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئیلام کە چوار ڕۆژ لەمەوبەر لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، ڕۆژی سێشەممە ١١ی گەلاوێژ، بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتانەکەیەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئەهواز گیانی لە دەستدا. زیاتر لە سەدا ٩٠ی جەستەی ئەم لاوە سووتا بوو و هەوڵەکانی پزیشکەکان بۆ مانەوەی لە ژیان بێ ئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە کە جەمیل وەلی بەیگی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ، بە هۆی هەژاری و دەست کورتی لە گەرەکی هانیوانی ئیلام و لە پێش چاوی خەڵک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.