شلێر ڕەسووڵی تەمەن ٣٦ ساڵ کە مەبەستی دەربازبوون لە دەستدرێژی سکسی کەسێک، خۆی فڕی دایە خوارەوە و چووە کۆما، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەرمانان،دوای ٦ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گیانی لەدەستدا.
شلێر ڕەسووڵی کاتژمێری ٢ی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانان،لەلایەن “گ.ق” بە بیانوو نەخۆش بوونی هاوژینەکەی و یارمەتیدانی چووەتە ماڵیان. بەڵام کاتێک شلێر دەچێتەوە ماڵ، ناوبراو دەبینێت کە هاوژینەکەی لە ماڵ نییە و دەیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەری. هەر بۆیەش شلێر خۆی لە دەلاقەی نهۆمی دووەمەوە خۆیە فڕێ دەداتە خوارەوە.
شلێر ڕەسووڵی خەڵکی گوندی چەشمیەری سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان و دایکی ٢ منداڵ و هاوسەرەکەی لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی کرێکاری بووە. هەر لەو پەیوەندییەدا ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەرمانان ژمارەیەک لە هەڵسووڕاوانی بواری مافەکانی ژن لە مەریوان بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەبوونی ئەمنییەت بۆ ژنان لە ناو کۆمەڵگادا لە پێش دادگای ڕژیم لەو شارە کۆبوونەوەی نارەزایەتیان بەرێوە برد.