گیان لەدەستدانی بەندکراوێک بە هۆی پێشگرتن لە ناردنی بۆ نەخۆشخانە
هەینی ۲۱-۰۷-۱۴۰۲   |  13-10-2023
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی “دێهستان چاوەی زیارەت” سەر بە زاهێدان بە ناوی محەممەدحەسەن نوتی زێهی، بەدوای کارشکێنی بەرپرسانی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد لە ناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە، ناوبراو کە تەمەنی ٣٩ ساڵ بووە، بە دوای دوو کاتژمێر ڕاگرتنی لە بێهداری زیندان، گیانی لەدەست داوە. جێگای ئاماژەیە، محەممەدحەسەن نوتی زێهی، نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە شاری “تەبەس” سەر بە خۆراسانی جنووبی، بە تۆمەتی “تاوانەکانی پێوەندیدار بە مەوادی مۆخەدێر” دەستبەسەر و لە لایەن دادگای شۆڕشی مەشهەد بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.