فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی ورمێ
چوارشەممە ۱۷-۰۵-۱۴۰۳   |  07-08-2024

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، ڕوحوڵڵا محەممەدی، بەندکراوی تەمەن ٤٨ ساڵی خەلکی ورمێ، بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی، لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.
شایانی باسە، نەگواستنەوەی ئەو بەندکراوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، لەحاڵێکدا بووە کە ستافی پزیشکیی بێهداریی زیندانی ناوەندیی ورمێ بەهۆی نەخۆشیی دڵی ناوبراو پێداگرییان لەسەر پێویستیی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە کردبوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕوحوڵڵا محەممەدی دووهەم ساڵی حوکمی حەوت ساڵ بەندکرانەکەی لە زیندانی ورمێ تێپەڕ دەکرد.