شۆرای هاواهەنگیی دامەزراوە سێنفییە فەرهەنگییەکانی ئێران ڕایگەیاند، کە نزیکەی مانگێک لەمەوبەر، هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە ئێران، لە قوتابخانەی “ڕزوانی نژاد” لە کرمان دوای ئەوەیکە قوتابییان دژی ڕژیم دروشم دەڵێنەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشیان دەکرێتە سەر و گوشار دەخرێتە سەر بەڕێوەبەریی قوتابخانەکە.
“زەهرا لۆڕی” بەڕێوەبەری قوتابخانەی “ڕزوانی نژاد” لە کرمان بەهۆی ئەوەیکە ئامادە نەبووە ناوی قوتابییەکان کە دژی ڕژیم دروشمیان وتووە و هەروەها فیلمی کامێراکان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات، بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە.
بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم بەرپرسیاریەتیی لێ وەرگیراوەتەوە و ڕووبەرووی هەڕەشە بووەتەوە کە لە ئاکامدا بەهۆی زۆر بوونی گوشارەکانەوە گیانی لەدەست داوە.