فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی بە دەیان کرێکاری کانێکی زێڕ لە ماڵی
یەکشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۳   |  16-02-2025

بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی ” گاردیەن”ی بریتانیا، ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕێبەندان، کانە زێڕێکی نایاسایی لە ڕۆژاوای ماڵی، هەرەسی هێنا و لە ئەنجامیدا ٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
جێگای ئاماژەیە، ماڵی یەکێکە لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی زێڕ لە ئەفریقا، بەڵام کانەزێڕەکانی ئەو وڵاتە بەردەوام هەرەس دێنن و کرێکاران تێیدا دەبنە قوربانی. سەرباری ئەو هەموو زێڕە، مالی بە هەژارترین وڵاتی جیهان لەقەڵەم دەدرێت و حکوومەتی مالیش تا ئێستا نەیتوانیوە ڕێگریی لە هەڵکەندنی کانەزێڕی نایاسایی بکات. بەرپرسانی ناوچەیی دەڵێن: بێگومانین ژمارەی قوربانییەکان زۆر لەوە زیاترە، چونکە لە کاتی هەرەسهێنانی کانەکەدا ژمارەیەکی زۆر کرێکار سەرقاڵی کارکردن بوون.  پێشتر، لە سەرەتای مانگی سەرماوەزی ئەمساڵدا، کانەزێڕێکی دیکە لە ماڵی هەرەسی هێنا و لە ئەنجامدا ١٠ کرێکار، کە زۆربەیان ژن بوون، گیانیان لەدەست دابوو.