فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی بە سەدان کەس لە میانمار بەهۆی هەستانی لافاو
سێشەممە ۲۷-۰۶-۱۴۰۳   |  17-09-2024

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی خەرمانان، تەلەفزیۆنی فەرمی میانمار ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو زریان و لافاوەی کە ماوەی چەند ڕۆژە ڕووی لەم وڵاتە کردووە، هەتا ئێستا ٢٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٠ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
هەروەها تەلەفزیۆنی فەرمیی میانمار ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە سەرباری زیانە گیانییەکان نزیکەی 600 هەزار کەس زیانمەند بوونە و 160 هەزار دۆنم زەوی چێندراو بە بەرووبومیش بەتەواوی لەناوچوونە.